Podcasts by Category
کۆزمۆس، گەشتێکە بە نێو واڵایی بەرفرەی ئاسماندا. رۆژ عەلی زاڵە و رێباز عەلی لە پۆدکاستی کۆزمۆس دا، لەسەر دیاردە سەرسوڕهێنەرەکان و تەکنەلۆژیای گەڕان بە دوای زانین دەربارەی بۆشایی ئاسمان گفتوگۆ دەکەن. لە رێگەی پرۆگرامی کۆمپیوتەرییەوە، سەردانی ئەو هەسارانە دەکەن کە تائێستا دۆزراونەتەوە و ئەگەری ژیانیان لەسەرە. چەمکە زانستییەکان و دواترین تێگەیشتنە زانستییەکان شرۆڤەدەکەن. پرسیاری سەدان ساڵەی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن؛ چۆن هێزی راکێشان دروست بووە؟ چۆن دەزگاکانی تایبەت بەو بوارە بە دوای هەسارەی دیکەدا دەگەڕێین و دەدۆزرێنەوە؟ سەدان ملیار جۆری دیکە لە بۆشایی ئاسماندا چۆن دروست بوون و چۆن کۆتاییان دێت؟ خۆر کە بەردەوام دەتەقێتەوە لە نێوخۆیدا، کەی کۆتایی دێت؟ بۆچی لە ناکاو ناتەقێتەوە؟ مرۆڤ تا کوێ و کەی دەتوانێت ببینێت و چی لە بۆشایی ئاسمان تێگەیشتووە؟ پۆدکاستی کۆزمۆس، بە زمانێکی روون زانستی بۆشایی ئاسمان روون دەکاتەوە و بیسەر و بینەر ئاشنای بوارێک دەکات کە تێگەیشتن لێی، بیرکردنەوە و تێگەیشتنی مرۆڤ لە خودی خۆی و کۆمەڵگەکەشی فراوانتر دەکات.
- 13 - زەوی: لە سەردەمی پانجیا، بەرازیل و نایجیریا دراوسێ بوون و لە یەکدی جیابوونەتەوە، زەوی سەرەتایەکی تووندوتیژی هەبووە، داهاتووی چۆن دەبێت؟Thu, 12 Oct 2023
- 12 - زیاتر لە 5000 هەزار هەسارەی دیکە دۆزراونەتەوە، هیچیان بۆ ژیان دەگوونجێن؟Thu, 05 Oct 2023
- 11 - چاڵە رەشەکان- رووناکیش قووت دەدەن، ئەگەر مرۆڤ سەردانیان بکات چی لێ بەسەر دێت؟Thu, 28 Sep 2023
- 10 - گەلە ئەستێرەی خۆمان 100 ملیار خۆری تێدایە، ئاندرۆمێدای دراوسێمان، یەک تریلیۆن خۆری دیکەی تێدایە، نزیکترین خۆری دیکە لە زەویەوە لە کوێییە؟Thu, 21 Sep 2023
- 9 - زاناکان چۆن سەیری بۆشایی ئاسمان دەکەن؟ ئەو تەلسکۆبانەی بەکاری دەهێنن تایبەتمەندییەکانیان چین؟Thu, 14 Sep 2023
- 8 - 6 مرۆڤ بە بەردەوامی لە بۆشایی ئاسمان دەمێننەوە، لە کوێن و چی دەکەن؟Thu, 07 Sep 2023
- 7 - دەیانەوێت بنکەیەکی هەمیشەیی لەسەر مانگ دابنێنThu, 31 Aug 2023
- 6 - ڤۆیەجەر، بەکوێ گەیشتووە و تائێستا چ زانیارییەکی بۆ ناردووین
لە ساڵانی حەفتاکانەوە کەشتیەک بەناوی ڤۆیەجەر دروستکراوە و بەخێرایی 60 هەزار کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەڕوات؟ ڤۆیەجەر، بەکوێ گەیشتووە و تائێستا چ زانیارییەکی بۆ ناردووین
Thu, 24 Aug 2023 - 5 - ئەگەر نەیزەکێک وەکو ئەوەی داینەسۆرەکانی لەناوبرد روو لە زەویی بکات، مرۆڤ دەتوانێت خۆی بپارێزێت؟Thu, 17 Aug 2023
- 4 - گرنگترین هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر کامانەن، ئەو هەسارەیەی مەترسییەکان لەسەر زەوی دووردەخاتەوەThu, 10 Aug 2023
- 3 - هەسارە بەردینەکان: مێرکوری و ڤینۆس مانگیان نییە، زەوی یەک مانگ و مەریخ دوو مانگ، مانگی هەسارەکان چۆن دروست بوون؟ مرۆڤ دەتوانێت رۆژێک لەسەر مەریخ بژی؟
هەسارە بەردینەکان: مێرکوری و ڤینۆس مانگیان نییە، زەوی یەک مانگ و مەریخ دوو مانگ، مانگی هەسارەکان چۆن دروست بوون؟ مرۆڤ دەتوانێت رۆژێک لەسەر مەریخ بژی؟
Thu, 03 Aug 2023 - 2 - ئەو تەقینەوانەی لەسەر خۆر روودەدەن، لە هەر چرکەیەکدا نزیکەی ١٠ ملیار بۆمبی هایدرۆجینیە. چۆنە خۆر بە یەکجار ناتەقێتەوە؟
ئەو تەقینەوانەی لەسەر خۆر روودەدەن، لە هەر چرکەیەکدا نزیکەی ١٠ ملیار بۆمبی هایدرۆجینیە. چۆنە خۆر بە یەکجاریی ناتەقێتەوە؟ هەموو شتێک دەربارەی کۆمەڵەی خۆر و ئەو کارلێکە فیزیکییانەی لەسەر خۆر روودەدەن لەو پۆدکاستەدا بزانە.
Thu, 27 Jul 2023 - 1 - یەک ملیۆن زەوی لە خۆردا جێگەی دەبێتەوە، سەت ملیار خۆریش لە گەلەئەستێرەی کاکێشاندان، قەبارەی گەردوون چەندە و چۆن دەزانین؟Sat, 15 Jul 2023
Podcasts similar to کۆزمۆس
- El Partidazo de COPE COPE
- Herrera en COPE COPE
- The Dan Bongino Show Cumulus Podcast Network | Dan Bongino
- Es la Mañana de Federico esRadio
- La Noche de Dieter esRadio
- Hondelatte Raconte - Christophe Hondelatte Europe 1
- Hakeh Sareeh | حكي صريح Hakawati | حكواتي
- Dateline NBC NBC News
- 財經一路發 News98
- La rosa de los vientos OndaCero
- Más de uno OndaCero
- روايات عالمية Qatar Radio
- La Zanzara Radio 24
- L'Heure Du Crime RTL
- دکتۆر ئۆنڵاین Rudaw Media Network
- دیجیتاڵ سیتیزن Rudaw Media Network
- El Larguero SER Podcast
- Nadie Sabe Nada SER Podcast
- SER Historia SER Podcast
- Todo Concostrina SER Podcast
- الدليل Sky News Arabia سكاي نيوز عربية
- 辛坊治郎 ズーム そこまで言うか! ニッポン放送
- 飯田浩司のOK! Cozy up! Podcast ニッポン放送
- 武田鉄矢・今朝の三枚おろし 文化放送PodcastQR